سەرکونسوڵی ئێران لە سلێمانی: بنکەکانی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستانیش بن دەبنە ئامانجمان
سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی، لە لێدوانێکی نوێدا هۆشداریی توند دەدات و ڕایدەگەیەنێت، بوونی هێزەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لە هەر شوێنێک بێت، بە هەرێمی کوردستانیشەوە، دەبێتە ئامانجی هێرشە سەربازییەکانی وڵاتەکەی.
پزیشکیان: بێدەنگ بوون بەرامبەر تاوانباران باجێکی گەورەی دەبێت
مەسعود پزشکیان، سەرۆککۆماری ئێران ڕایگەیاند ، مێژوو پڕە لەو کەسانەی بەهۆی بێدەنگبوونیان بەرامبەر تاوانباران باجێکی گەورەیان داوە.
ئابووریناسێک؛
کۆنترۆڵکردنی گەرووی هورمز هاوکێشە جیهانییەکان دەگۆڕێت/ ئێران لە گەمارۆدراو گۆڕاوە بۆ گەمارۆدەر
ڕۆڵی ئێران لە کەنداوی فارس هاوکێشەکانی ئەمریکای تێکداوە.
زولفەقاری: چاوڕوانی سەربازەکانی ئەمریکاین / دەیانکەینە نێچیری نەهەنگەکانی کەنداوی فارس
وتەبێژی بارەگای خاتەم لئەنبیا ڕایگەیاند ، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە مێژە چاوەڕوانی هاتنی سەربازانی ئەمریکان و دەیانكەنە نێچیری نەهەنگەکانی کەنداوی فارس.
ڕۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی:
ئەمریکا هەرگیز ناتوانێت ئێران بێ موشەک بکات
ئێران بۆ سێیەمجار هێرشی کردە سەر باشوری ئیسرائیل لەماوەی 4 کاتژمێر.
كۆبونەوەی چوار وڵات بۆ ڕاگرتنی جەنگ دەستپێدەكات
ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان میوانداریی کۆبونەوەیەکی چوارقۆڵی لەنێوان میسر، تورکیا، سعودییەو پاکستان دەکات بۆ تاوتوێکردنی پێشهاتەکانی ڕەوشی ناوچەکە لە چوارچێوەی شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران.