لە کاتێکدا بنەماڵەی پێشمەرگە لە هەژاری و برسێتیدا دەژین و گەندەڵی هەموو شوێنێکی گرتووەتەوە؛

مەسرور بارزانی چارەنووسی مووچەی پێشمەرگە بۆ ساڵی ۲۰۲۷ دوا دەخات!

لە هەلومەرجێکدا کە خێزان و منداڵانی پێشمەرگە نانی شەویان نییە و مانگانە بە دەست نەبوونی مووچە و دواکەوتنی چەندین ڕۆژە و هەفتەییەوە دەناڵێنن، کابینەکەی مەسرور بارزانی چارەسەری کێشەی نان و بژێویی ئەم توێژە تێکۆشەرە بۆ سێ ساڵی تر و بۆ ساڵی ۲۰۲۷ دوا دەخات؛ کە ئەمەش بێبایەخکردنی تەواوی ژیان و گوزەرانی پێشمەرگەیە.
تشرینی یەکەم 14, 2026
11 Views