چاویارنیوز – عەلی حەمە ساڵح ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بە ناونیشانی “زوڵم چیە! نادادی” سەبارەت بە نرخی بەنزین نووسی:
دەڵێن: ڕێگا نادەین هیچ بازرگانێک بەنزین داخڵ بکات، کارو لانازمان هەیە؛ پێویستیان بە پارەیەو خۆیان بە ویستی خۆیان نرخ گران دەکەن..
ئاخر مەعقولە نرخی نەوتی خاو هەرزان بێت تۆ بەنزین هەر گران بکەیت ..ڕۆژی(٥٠ هەزار) بەرمیل نەوتی خام لە عێراق وەربگریت، بڵێی: بەنزین و گازوایل هەرزان دەدەمە خەڵک!!
ئەمەش لە کاتێک دایە کە مانگی (٨٠ ملیۆن دۆلار) قازانجی کار و لاناز و بەنزینی كار بە (1،175) دینار، سوپەر بە (1590) دینار نرخی نەوت لە نزیكەی (100) دۆلارەوە بۆ (72) دۆلار لە بازاڕەكانی جیهان دابەزی،بەڵام نرخی بەنزین لە هەرێمی كوردستان بەرز بووەوە،نرخی لیترێك بەنزینی سوپەر گەیشتووەتە (1590) دینار، نرخی لیترێك بەنزینی كار گەیشتووەتە (1175) دینار.
لەبەر کار و لاناز ڕێگا نادەین هیچ بازرگانێک بەنزین داخڵ بکات
ڕێگا نادەین هیچ بازرگانێک بەنزین داخڵ بکات، کارو لانازمان هەیە؛ پێویستیان بە پارەیەو خۆیان بە ویستی خۆیان نرخ گران دەکەن.
No Comment! Be the first one.