چاویارنیوز _ د. ئومێد عەلی ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: تێکەڵبوونی کەرتی حکومی و کەرتی تایبەت بووەتە شێرپەنجەیەک بۆ وەزارەتی تەندروستی.
باس لەوەدەکات، بۆ ئەوەی پزیشکان و کارمەندان خێرا دەوامی نەخۆشخانەی حکومییەکان بۆ نەخۆشخانە ئەهلییەکان بەجێنەهێڵن، پێویستە ئەم دوو کەرتە لە یەکتری جیابکرێنەوە.
وتیشی، کە پزیشک دەوامی کرد دەبێت لەناو نەخۆشخانەدا بێت، نەک ئەشیعەکانی نەخۆشی لە ڕێگەی ڤایبەرەوە بۆ بنێردرێت، بە ئۆنڵاین باسی نەخۆشییەکەی بۆ بکەیت و ئەویش وەڵامبداتەوە، دەبێت کارمەندان هۆش و بیریان لای نەخۆشخانە بێت و لە هەشت کاتژمێر زیاتر کار نەکەن.
وەزارەتی تەندروستی تووشی شێرپەنجە بووە
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، نابێت ئەشیعەکانی نەخۆشی لەڕێگەی ڤایبەرەوە وەڵام بدرێتەوە
No Comment! Be the first one.