چاویارنیوز – وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان ڕایگەیاند: عێراق دەچێتە قۆناغی مەرکەزی تەواو لە بڕیاری سەربازی و چەک کە هێزەکانی پێشمەرگەش دەگرێتەوە و ئەوان عێراقین وە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە مانگی ئەیلولدا کۆتایی دێت و کۆنتڕۆڵی چەک دەچێتە قۆناغی یەکلا کەرەوەی خۆیەوە.
سەباح ئەلنوععما، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان ئەمڕۆ سێ شەممە (9ی حوزەیرانی 2026) پشت ڕاستی کردەوە کە مەلەفی سنووردار کردنی چەک گەیشتووەتە لوتکەی پابەند کەر و هیچ بژاردەیەک لە دەرەوەی چەتری یاساکەدا نییە،هاو کات ئاماژە بەوە دەکات کە کۆتایی هێنان بە ئەرکی سەربازیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە کۆتایی مانگی ئەیلولی داهاتوودا پابەند بوونێکە کە ناتوانرێت دواخرێت “عێراق ئەمڕۆ سەردەمێکی بڕیار دانی سەروەری ڕەها دەست پێدەکات لەڕێگەی چالاک کردنی ستراتیژی (یەک خستنی ئەمنی گشتگیر) و ناوەند کردنی بڕیار دانی فەرمی ئاسایشی دەوڵەت”.
ڕوونیشی کردەوە،“تایبەتمەندییەکانی پێکهاتە نوێیەکە واقیعێکی توندی نوێ دەسەپێنن، بەو پێیەی لیژنەی باڵای ناوەندی کە بە فەرمانی سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان پێکهێنرا،دەستی کرد بە وەرگرتنی چەک و کەرەستە و کۆگا و کەمپەکان لە کەرتی سامەرای پیرۆز، ئەمەش ئاماژەیە بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەر جۆرە پەیوەندییەکی سیاسی و ملکەچ کردنی یەکە پاڵپشتییەکان و ئەو پێکهاتانەیە کە خۆبەخشانە دەستپێشخەریی بۆ خزمەت گوزارییە ئەمنییەکان کرد،هاو کات لە ڕێگەی کەناڵە فەرمییەکانەوە مافە داراییەکانی شەڕڤانانیان پاراست”.
ئاماژەی بەوەش کرد“ئەم جوڵە ناوخۆییە هاوتەریبە لەگەڵ پابەند بوونێکی دەرەکی کە ناتوانرێت دوا بخرێت،کە ئەمەش کۆتایی حەتمی ئەرکی سەربازی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییە تا کۆتایی مانگی ئەیلولی داهاتوو،هەروەها گواستنەوە بەرەو هاوبەشی دوو لایەنەی یەکسان کە ڕێز لە سەروەری تەواوی کۆماری عێراق بگرێت”،“پرۆسەی سنووردار کردنی چەک گەیشتووەتە لوتکەی جێبەجێ کردنی پابەند کەری خۆی،بەو پێیەی هیچ بژاردەیەک لە دەرەوەی چەتری یاسادا نییە،هاو کات لەگەڵ چەسپاندنی پێگەی یەکینەکانی پێشمەرگەی قارەمان وەک پایەکی دەستووری دانەبڕاوی بەرگری و پرۆسەی سیاسی،و پابەند بوون بە خەم خۆریی کەسوکاری شەهیدان و بریندارەکانیان بە مەبەستی بە هێز کردنی یەک خستنی سیستەمی ئاسایشی نەتەوەیی لە خاکی شارستانیەتەکاندا”.
ئاماژەی بەوەش کرد،“بەرچاوترین تەحەدای ئەمنی کۆتایی هێنانە بە سەرباز کردنی لەناو شارەکاندا و پاک کردنەوەی ناوچە دانیشتووەکانە بۆ ئەوەی بەتەواوی ڕادەستیان بە وەزارەتی ناوخۆ بکات”،جەختیشی لەوە کردەوە کە “بڕیاری ئەمنی عێراق یەکگرتوو بووە و لە دەستی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکاندا قەتیس بووە،و هەرگیز ڕێگە نادەین زەوییەکانمان ببنە مەیدانی هەڵدانی دەست درێژی کردنە سەر دراوسێکان،هەروەها تەحەمولی هیچ دەست درێژییەک بۆ سەر دراوسێکان ناکەین ئاسایشی نیشتمانی یان دەستێوەردانی دەرەکیمان لە کاروباری ئێمەدا،عێراقیش ئامادەیە ئەم هاوسەنگییە بە هەموو ئامرازە سەروەرییەکانیەوە بسەپێنێت”.
سەباح ئەلنوعمان:
عێراق دەچێتە قۆناغی مەرکەزی تەواو لە بڕیاری سەربازی و چەک کە هێزەکانی پێشمەرگەش دەگرێتەوە
“عێراق ئەمڕۆ سەردەمێکی بڕیار دانی سەروەری ڕەها دەست پێدەکات لەڕێگەی چالاک کردنی ستراتیژی (یەک خستنی ئەمنی گشتگیر) و ناوەند کردنی بڕیار دانی فەرمی ئاسایشی دەوڵەت”.
No Comment! Be the first one.