ئەنجومەنی وەزیران دوو رۆژ کۆدەبێتەوە
ئەمڕۆ و سبەینێ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوەو لەسەر چەند تەوەرێک گفتوگۆ دەکەن
ناوی ١٩ کاندید بۆ سەرۆک کۆمار پەسەند کرا
دوای وردبینی و لێکجاکردنەوەی پرۆفایلی ئەو کەسانەی کە کاندیدن بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار، دواجار 69 کاندید دوورخرایەوە.
کەزێی کچی کورد مانای خۆبوونە
لەبارەی بڕینی کچی کورد بە دەستی چەکدارێکی سوپای سوریای عەرەبی، سەرکردەیەکی عێراقی دەڵێت: کاتێک کەزێی کچێک دەبڕدرێت، تەنها قژەکە نابڕدرێ بەڵکو مانای مرۆڤبوون لە ناو هەمووماندا تاقی دەکرێتەوە.
عێراق ئامادەکاریی بۆ لێکەوتەکان سوریا کردووە
بەهۆی ئاڵۆزییەکانی سوریاوە، سوپاى عێراق مانۆڕێكى گهورهى سهربازیى له سنوورى خۆیى و سوریا دهستپێكرد، سودانی_ش دەڵێت: خوێندنەوەمان بۆ دۆخی سوریا کردووە.
بۆچی ناردنی پارەکە دواکەوتووە؟
دوای تێپەڕینی دوومانگ بەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەراندا، تائێستا پارەی کارمەندانی سەر سندووقەکان خەرجنەکراوە، بەڕێوەبەری لقی سلێمانیی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقیش دەڵێت: لە زۆربەی هەڵبژاردنەکاندا ناردنی پارەکە چەند مانگێکی پێچووە.
مەترسیدارترین تۆڕی مافیا دەستگیرکرا
دەزگای هەواڵگریی عێراق ئاماژە بەوەدەکات: بە هەماهەنگیی ناوەندی نیشتمانیی دادوەری نێودەوڵەتیی و دەسەڵاتی ئەمنیی سلێمانی، مەترسیدارترین تۆڕی مافیا دەستگیركرا.