چاویارنیوز _ محەممەد باسم خزەیر وەزیری نەوتی عیراق بە کەناڵەکانی راگەیاندووە، تێکڕای هەناردەی نەوتی عێراق لەم مانگەدا لە هەر سێ دەروازەی گەرووی هورمز، بەندەری جەیهان و بە رێگەی تانکەر لە بەندەری بانیاسی سوریا، بەردەوام بووە و عێراق توانیویەتی زیاتر لە سێ ملیۆن و 400 هەزار بەرمیل لەڕۆژێکدا هەناردە بکات و ئەگەر هیچ بەربەستێک دروست نەبێت، لە هەوڵدان ئەو بڕە زیاتریش بکەن.
ناوبراو ئاماژەی بەوە کردووە، سەرەڕای ئەو دۆخە خراپەی کە جەنگ بەسەر گەرووی هوورمزیدا هێناوە، بەڵام عێراق توانیویەتی لە مانگی ئەیلولدا، بە تێکڕای رۆژانە سێ ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردە بکات و لە هەوڵدایە ئەو رێژەیە زیاتریش بکات بۆ بازاڕەکانی ئاسیا، ئەورووپا و ئەمریکا.
وەزیری نەوتی عیراق جەختی لەوە کردۆتەوە، ئەگەر دۆخی ناوچەکە و جەنگ کێشەیان بۆ دروست نەکات، هەوڵدەدەن تێکڕای هەناردەکردنی نەوت زیاد بکەن لەپێناو بەدەستهێنانی داهاتی زیاتر بۆ خەزێنەی دەوڵەت.
ئەگەر جەنگ کێشە بۆ عێراق دروست نەکات، هەوڵدەدات هەناردەی نەوت زیاتر بکات
وەزیری نەوتی عێراق باس لەوە دەکات، عێراق لەم مانگەدا لە سێ دەروازەوە هەناردەی نەوتی هەبووە و کۆی گشتیی هەناردەی نەوتیش سێ ملیۆنی تێپەڕاندووە.
No Comment! Be the first one.