چاویارنیوز _ فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە 21ەمین ساڵیادی ریفراندۆم لەسەر دەستووری عێراق رایگەیاند: ئێمە بەڕێزەوە قوربانییەکانی رێگەی پەسەندکردنی دەستووری 2005 بیردەهێنینەوە و پێزانینی زۆرمان بۆ مەرجەعیەتی باڵا و گەلەکەمان هەیە کە دەنگیان پێدا.
راشیگەیاندووە، ئێمە دەبینین کە رێزگرتن لە دەستوور پێویستی بە چارەسەرکردنی کەموکوڕییەکان و هەموارکردنەوەی هەندێک دەق هەیە، دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە دوو دەیە بەسەر نووسینەوەیدا، ئەزموونەکان پێمانیان نیشانداوە کێشە لە جێبەجێکردن و لێکدانەوەدا هەیە، بەتایبەت لە پرسی زۆرینەی پەرلەمانی، هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و دیاریکردنی گەورەترین فراکسیۆن.
فایەق زیدان دەڵێت: داوا دەکەین پەرلەمان ئەمڕۆ بەرپرسیارێتییە مێژووییەکەی هەڵبگرێت بۆ پێداچوونەوە و هەموارکردنەوەی ئەو بڕگانە، بۆ ئەوەی لەگەڵ پێداویستییەکانی دەوڵەت و پرۆسەی دیموکراسیدا بگونجێت.
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق داوای هەموارکردنەوەی دەستوور دەکات
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق باس لەوە دەکات، پێویستە ئەنجومەنی نوێنەران بەرپرسیارێتییە مێژووییەکەی هەڵبگرێت بۆ پێداچوونەوە و هەموارکردنەوەی ئەو بڕگانەی دەستوور، بۆ ئەوەی لەگەڵ پێداویستییەکانی دەوڵەت و پرۆسەی دیموکراسیدا بگونجێت.
No Comment! Be the first one.