چاویارنیوز _ د.کاروان حەمەساڵح مامۆستای زانکۆ ئاماژە بەوە دەکات، حکومەتی هەرێم پێشتر بە عێراقی وتووە، تەنها 250 هەزار بەرمیل نەوتمان هەیە، بەڵام ئێستا حکومەتی عێراق لەوە تێگەیشتووە کە نەوتی هەرێم 400 هەزار بەرمیلە و بەشێوەی نایاسایی دەیفرۆشن.
راشیگەیاندووە، لەدوای پێکهێنانی کابینەکەی عەلی زەیدی، ئێستا عێراق بە بەڵگەوە دەزانێت، حکومەتی هەرێم نەوت لە رێگەی نایاسایی و تانکەر و قاچاغ، زۆر زیاتر لەو نەوتە دەفرۆشێت کە عێراق داوای کردووە لە هەرێم.
ئاماژە بەوە دەکات، عێراق دەیەوێت نەوتە شاراوەکەی هەرێم هەرچەندبێت، سپیبکاتەوە و نەهێڵت ببرێت و خۆی لە رێگەی سۆمۆوە بیفرۆشێت.
عێراق لەوە تێگەشتووە حکومەتی هەرێم نەوت بەقاچاغ دەفرۆشێت
مامۆستایەکی زانکۆ باس لەوە دەکات، ئامادەکردنی پرۆژەیاسای بودجەی 2027ی عێراق، تەڵەی زۆر تێدایە بۆ هەرێمی کوردستان.
No Comment! Be the first one.