چاویارنیوز _ فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ “العربیة/الحدث” دەڵێت: عێراق دژی شەڕ و بەردەوامی و فراوانبوونیەتی، ئاشکراشی دەكات، بەغداد لەژێر فشاردایە بۆ ئەوەی پەلکێشبكرێتە ناو شەڕەکەوە، ئاماژەی بەوەکرد، بەهۆی ئەو شەڕەوە تائێستا نزیکەی 200 كەس لە عێراق كوژراون، وێڕای ئەوەی زیانێكی مادی زۆری بەركەوتووە، جگە لەوە لە سەرەتای دەستپێكردنی شەڕ لە ناوچەكە، عێراق نەوتی هەناردە نەکردووە.
عێراق دژی شەڕە بەڵام هەوڵی پەلکێشکردنیشی دەدرێت
بەبێ ئەوەی ناوی هیچ لایەن و وڵاتێک ببات، وەزیری دەرەوەی عێراق رایدەگەیەنێت، عێراق لە ژێر فشاردایە بۆ ئەوەی پەلكێشبكرێتە ناو شەڕەوە
No Comment! Be the first one.