چاویارنیوز _ لەدوای وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی حکومەتی عێراق لەلایەن عەلی زەیدییەوە و پرسی بنبڕکردنی گەندەڵی لە عێراق، چاوەکان لەسەر عەلی زەیدییە و ئەمجارە مەترسیی دروست بووە بۆ سەر ژیانی.
عەدنان دەنبوس پەرلەمانتاری پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، زانیاریی پەیوەست بە مەترسییەکانی سەر سەرۆکی حکومەت لەسەر زاری سەرۆک وەزیرانەوە ئاشکرا دەکات و دەڵێت؛ عەلی زەیدی خۆی پێیوتووم کە بەهۆی سوتاندنی بڕی پێنج ملیۆن دۆلار لەناو تەنوورێکدا، ئێستا نیوەی دزەکانی دەرەوەی وڵات هێنراونەتەوە عێراق.
دەنبوس لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا جەختی لەوە کردۆتەوە، مەترسیی لەسەر ژیانی سەرۆک وەزیران هەیە و رەنگە بکوژرێت، چونکە ئەم هەنگاوانە زیانی گەورەی بە بەرژەوەندیی نەهەنگە گەورەکانی گەندەڵی گەیاندووە و دەبێتە هۆی کۆتاییهاتنی سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتیی چەندین کەسایەتی.
مەترسیی لەسەر ژیانی عەلی زەیدی هەیە
بەپێی لیدوانی ئەندامێکی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەهۆی سوتاندنی بڕی پێنج ملیۆن دۆلار لە تەنوورێکدا، ئێستا مەترسیی لەسەر ژیانی عەلی زەیدی دروستبووە
No Comment! Be the first one.