چاویارنیوز _ بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەی “نیویۆرك تایمز”، ئەمریکا دووبارە بڕیاری لەناردنەوەی دۆلار بۆ عێراق داوە، ئەوەش دوای راگرتنی ناردی دۆلار بۆ ماوەی چەند مانگێک لە راگرتنی.
رۆژنامەكە ئاماژە بەوە دەکات، سەرۆکی ئەمریکا و تیمەکەی، بە ئامانجی سەربەخۆکردنی عێراق لە مامەڵەکانیدا، بڕیارەکەی داوە.
هەر لەو چوارچێوەیەشدا، حەیدەر عەبودی وتەبێژی حكومەتی عێراق قسەی بۆ رۆژنامەکە کردووە و ئەوەی پشتڕاست کردۆتەوە کە دووبارە ناردنەوەی دۆلار بۆ عێراق دەستیپێکردۆتەوە.
هەروەها موزهر محەمەد ساڵح راوێژكاری ئابووریی عەلی زەیدی حكومەتی عێراق رایگەیاندووە بڕیارە راستە، بەڵام بەگوێرەی رۆژنامەكە، سزا ئەمنی و سەربازییەكانی ئەمریكا لەسەر عێراق بەردەوامە.
ناردنەوەی دۆلار بۆ عێراق دەستپێدەکاتەوە
رۆژنامەیەکی بەناوبانگی ئەمریکی دەڵێت، ئەمریکا بڕیاریداوە دۆلار بۆ عێراق بنێرێتەوە و لێپرسراوانی عێراقیش پشتڕاستی دەکەنەوە
No Comment! Be the first one.