چاویارنیوز _ عەباس متعەب بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی گەڕاندنەوە لە دەستەی دەستپاکیی عێراق باس لەوە دەکات، لە دۆسیەی گەڕاندنەوەی پارەی گەندەڵکاراندا هەندێک وڵات بە هۆکاری تایبەت بە خۆیان هاوکاریمان ناکەن، بەڵام هەندێک وڵاتی دیکەش هاوکارمانن، بۆ ئەو مەبەستە فەرمانگەکەمان رەشنووسێکی ئامادەکردووە بۆ ئیمزاکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتن لەگەڵ ئەو وڵاتانەدا بۆ گەڕاندنەوەی پارە و تۆمەتباران.
وتیشی، یاسا ناوخۆییەکانی هەندێک وڵات رێگە بە گرتنەبەری ئەو رێکارە دیاریکراوانە نادەن کە عێراق داوایان دەکات.
هەندێک وڵات لەدۆسێی گەندەڵیدا پشتیوانیی عێراق ناکەن
بەڕێوەچوونی گشتیی فەرمانگەی گەڕانندنەوەی لە دەستەی دەستپاکیی عێراق دەڵێت: هەندێک وڵات هاوکاریمان ناکەن لەگەڕاندنەوەی پارەی گەندەڵکاراندا
No Comment! Be the first one.