چاویارنیوز _ د. عادل باخەوان مامۆستای زانکۆ لە فەرەنسا و بەڕێوەبەری ناوەندی ئەوروپی بۆ توێژینەوە، ئاماژە بەوە دەکات، بەپێی زانیارییەکان ئەگەر هەیە لە 25ی ئۆکتۆبەردا بزووتنەوەی خۆپیشاندانەکان بگەنه بەغدا و لە 25ی ئۆکتۆبەر دەست به خۆپیشاندان بکەنەوە.
ئەو مامۆستایە باس لەوە دەکات، دۆخی خراپی ژیانی هاووڵاتیان زەمانەتی ئەوەی نییە کە هاووڵاتیان خۆپیشاندان نەکەن دژی کەمیی خزمەتگوزاریی و دابیننەکردنی ژیانێکی شایستە بۆیان.
راشیگەیاندووە، ئەگەر دۆخەکە بەمجۆرە بەردەوام بێت، ئەوا خۆپیشاندانەکەی پاریس دەگاتە لای خۆمان و شارەکانی خۆشمان دەگرێتەوە، چونکە ئەو خۆپیشاندانانە لە بناغەدا پەیوەستن بە نەبوونی خومەتگوزاریی و گرانکردنی کرێ و باجەوە.
ئەم قسانەی د.عادل باخەوان لەکاتێکدایە ئێستا هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بەدەست نەبوونی خزمەتگوزاریی و خراپی مووچە و گرانیی کرێی کارەباوە دەناڵێنن، بەڵام حکومەتی هەرێم هیچ باکی بە داوا و خەمی هاووڵاتیان نییە. ئەمەش رەنگە بە زیان بۆ حکومەت تەواوببێت.
ئەگەر حکومەتی هەرێم ئاوڕ لە میللەت نەداتەوە، خۆپیشاندانەکانی پاریس دەگەنە هەرێم و عێراق
مامۆستایەکی زانکۆ لە فەرەنسا باس لەوە دەکات، ئەو خۆپیشاندانەی لە فەرەنسا بەهۆی دۆخی خراپی ژیانەوە دەستیپێکردووە، رەنگە بگاتە هەرێم و عێراقیش
No Comment! Be the first one.