چاویارنیوز _ لەناو پارتیدا ململانێ و را جیاوازیی دروست بووە لەسەر داننان بە هاوپەیمانێتییەکەی یەکێتی و نەوەی نوێدا.
بەپێی زانیارییەکانی کەناڵ8ی نزیک لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، دوای جوڵە سیاسییەکانی سەرۆکی یەکێتی، لە ئێستادا خەریکە دۆخێکی نوێ دێتە ئاراوە.
کەناڵەکە زانیاریی ئەوەی بڵاوکردۆتەوە کە ئێستا لە ناو پارتیشدا دوو بۆچوونی جیاواز هەیە کە یەکێکیان لەگەڵ ئەوەدایە پارتی پێشوازیی لە هاوپەیمانێتییەکەی یەکێتی و نەوەی نوێ بکات و هەرێم لەم دۆخە چەقبەستووە رزگار بکرێت.
ئاماژە بەوە دەکات، باڵی تاکڕەو و خۆسەپێی ناو پارتی نایەوێت کۆتایی بەم دۆخە بێت و پەرلەمان کارا بکرێتەوە و حکومەتی هەرێم پێکبێت.
لەبەرامبەر ئەو هەواڵانەدا کە باس لە کاراکردنەوەی پەرلەمان دەکات، یەکێتی و نەوەی نوێ دەڵێن: پەرلەمان کارا ناکەینەوە بەبێ پێکهێنانی حکومەت، چونکە پەرلەمان سوودی نابێت ئەگەر حکومەتێک نەبێت لەلایەن پەرلەمانەوە چاودێری بکرێت و لێپرسینەوەی لەگەڵدا بکات.
لەبارەی دابەشکرنی پۆستەکانیشەوە یەکێتی و نەوەی نوێ داواینیوە بە نیوەی حکومەت دەکەن و باڵێکی ناو پارتی پێیانوایە ئەو هاوپەیمانێتییە ئەمری واقیعە و دەبێت پارتی قبوڵی بکات و چاری نییە.
باڵێکی ناو پارتی هاوپەیمانێتییەکەی یەکێتی و نەوەی نوێ قبوڵ دەکات
باڵێکی ناو پارتی پێیوایە هاوپەیمانیی یەکێتی و نەوەی نوێ ئەمری واقیعە و دەبێت پارتی قبووڵی بکات، ئەو دوو حزبەش بڕیاریانداوە بەبێ یەکتر نەچنە هیچ دانیشتنێکەوە.
No Comment! Be the first one.