- چاویارنیوز _ کامەران عوسمان ئەندامی رێکخراوی (CPT)ی ئەمریکی، وێنەی چەند گەنجێکیان بڵاوکردەوە کە شوێنی ئەشکەنجەدان بە جەستەیانەوە دیارە.
بەپێی زانیارییەکانی رێکخراوەکە، ئەو گەنجانە بۆ کۆکردنەوەی گیای سرووشتی رۆشتوونەتە گوندەکانی (بێسەپێ و کوکەرێ) لە سنووری شیلادزێ، بەڵام دەکەونە بۆسەی سەربازانی تورکیاوە و دەستگیردەکرێن و دوای سزادانێکی زۆر، دواتر ئازاددەکرێن.
ئەو رێکخراوە ئەمریکییە دەڵێت: سەربازانی تورکیا بە قۆنداغی تفەنگ، شەق و زلـلە لەو گەنجانە دەدەن و دوای ئەشکەنجەیەکی زۆر، ئەمڕۆ رێگەیان دەدەن کە بگەڕێنەوە بۆ ماڵەوە و پێیان دەڵێن “ئەگەر جارێکی تر بگەڕێنەوە بۆ ئەم شوێنە ئەوا ژیان بە چاوی خۆتان نابیننەوە و دەتانکوژین.
کامەران عوسمان دەڵێت، تاوەکو ئێستا ٩٢ گوندی سنووری ئەو ناوچەیە لەلایەن سوپای تورکیاوە داگیرکراون و خەڵکەکەی ناتوانن بچنەوە گوندەکانیان.
No Comment! Be the first one.