چاویارنیوز _ئومێد قەرەداغی مامۆستای زانکۆ و پسپۆڕی بواری ئابووری لە بارەی بڕینەوەی دارەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن تورکیا دەڵێت: دارستانە تاڵانکراوەکانی کوردستان بڕێنراونەتەوە و دەبرێنە تورکیا، بەڵام دواتر وەك مۆبیلیاتی تورکی دەگەڕێتەوە ناو ماڵەکانمان لە باشووری کوردستان.
ئەمە لەکاتێکدایە، چەند رۆژێکە هەڵمەتێک لە باشووری کوردستان دژی بڕینەوەی درەختەکانی باشووری کوردستان لەلایەن تورکیاوە، دەستیپێکردووە و داوای وەستاندنی دەکرێت.
تورکیا دارەکانی هەرێم بەهاووڵاتیان دەفرۆشێتەوە
مامۆستایەکی زانکۆ باس لەوە دەکات، تورکیا دارەکانی هەرێمی کوردستان دەبڕێتەوە و دواتر بەشێوەی جۆراوجۆر بە هاووڵاتیانی کوردستانی دەفرۆشێتەوە.
No Comment! Be the first one.