چاویارنیوز _ یادگار محەمەد مامۆستای زانکۆ پێیوایە، بەپێی ئەو خاڵانەی لەناو رێککەوتنەکەدا نووسراوە، بەبێ دوودڵی هاوپەیمانێتییەکی گرنگە بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتیان و خەڵکی کوردستان.
باس لەوەدەکات، مادام پارتی دژایەتیی ئەم رێککەوتنە دەکات، کەواتە باشە و لە سوودی هاووڵاتیانە.
وتیشی، پارتی هەر شتێک خۆیان نەیکەن، باشیش بێت بەدڵیان نییە و دژی دەوەستنەوە.
ئاماژە بەوە دەکات، هیچ لایەنێک دژی هاوپەیمانێتییەکە نییە، هەموو لایەنێکیش جێبەجێکردنی ئەو هاوپەیمانێتییە بە گرنگ دەزانێت، بەڵام تەنها پارتییە نایەوێت مامەڵەی لەگەڵدا بکات.
تەنها پارتی دژایەتی ئەو هاوپەیمانێتییە دەکات
چاودێرانی سیاسی هاوپەیمانییەکەی یەکێتی و نەوەی نوێ بە باش و گرنگ دەزانن و تەنها پارتی دژایەتی دەکات و پێی قبوڵ ناکرێت.
No Comment! Be the first one.