چاویارنیوز – دژایەتی و ناوزراندی مامۆستا تاهیر کەلەباشی دوای ڕەخنەگرتن لە مزگەوتی بارزانی، دەستی پێکردوە.
مامۆستا تاهیر کەلەباشی لە چەندین وتاری ڕاشکاوانەدا پێشتر جەختی لەسەر ئەوە کردبوو کە مزگەوتی بارزانی بە پارەی خەڵک و پارەی دزرواو دروستدەکرێت و نوێژ خوێندن و ڕۆژووگرتن تێیدا حەرامە.
ناوبرا بە ڕاشکاویی ڕەخنەی لە گەندەڵی حکومەتی هەرێم کرد و ڕاشیگەیاند کە پارەی تەرخان کراو بۆ مزگەوتی بارزانی، پارەی دزراوی میللەتە، مزگەوتێ کە بە پارەی مووچە و پارەی خەڵک و پارەی نەوت و دزی دروست بکرێت، دەبێ بڕوخێنرێت.
No Comment! Be the first one.