چاویارنیوز _ سبەینێ پەرلەمانی کوردستان دەچێتە پشووی هاوینەوە، ئەمە لەکاتێکدایە دوای تێپەڕینی (20) مانگ بەسەر هەڵبژاردندا، پەرلەمان یەکجار کۆبووەتەوە و ئەمە پێنجەم جارە پەرلەمان پشوو وەردەگرێت.
لەو ماوەیەدا هەر پەرلەمانتاران (14) موچەی وەرگرتووە، هەر مووچەیەکیش (8 ملیۆن و 280 هەزار) دینار بووە. بەهۆی لێبڕینی پارەی لیژنەكان و خانەنشینیەوە هەر پەرلەمانتارێک لە ئێستادا مانگانە (6 ملیۆن و 900 هەزار) دینار وەردەگرن، هەر پەرلەمانتارێكی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان (96 ملیۆن و 600 هەزار) دیناری وەرگرتووە، كۆی موچەی پەرلەمانتاران لە خولی شەشەمی پەرلەماندا (9 ملیار و 660 ملیۆن) دیناربووە.
سبەینێ پشووی پەرلەمانە و لە 20 مانگدا یەکجار کۆبووەتەوە
لەکاتێکدا لەماوەی 20 مانگدا، پەرلەمانی کوردستان یەک کۆبوونەوەی کردووە، بەڵام دەچێتەوە پشووی هاوینەوە
No Comment! Be the first one.