چاویارنیوز _ شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایدەگەیەنێت، بڕیاری دەستگیرکردنم و دزینی کورسییەکانمان بە بڕیاری پارتی بووە
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا، شاسوار عەبدولواحید بەتەواوی ئامانجی رێککەوتنەکەیانی لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان باسکرد، هەر لە کۆنگرەکەدا رەخنەی توندی لە پارتی و سەرۆکی حکومەت گرت و کاغەزێکی پیشانی بینەراندا کە ناوی کەناڵەکانی پارتی تێدا نووسرابوو، وتی: جورئەتیان نەبوو ئەم کۆنگرەیە بە ڕاستەوخۆ بگوازنەوە.
شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەی نەوەی نوێ نەیشاردەوە، ئەوان و یەکێتی دەیانەوێت سەرۆکی حکومەت بگرنەدەست، چونکە لە ئێستادا حكومەت و حوكمڕانی لە هەرێمی كوردستان نییە و سەرۆكی حكومەت ماوەكەی بەسەرچووە و پۆستەكەی نایاساییە.
لەبارەی ڕێککەوتنەکەیانەوە لەگەڵ یەکێتی وتی: هەفتەی داهاتوو پڕۆژەكەمان لەگەڵ یەكێتی ئیمزا دەكەین، بە ئیمزاکردنیشی بازاڕ دەبووژێنێتەوە، هەوڵدەدەین حوکمڕانی بگۆڕین و ژیانی خەڵك بگۆڕین.
شاسوار عەبدولواحید ئاماژەی بەوەکرد، کە لە زیندان بووم پارتی هەوڵی دەدا لەگەڵم ڕێکبکەوێت و بڵێن وانییە تۆمارە دەنگییەکان بڵاودەکەمەوە.
شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی وتیشی، دەبێت پارتی سازش لە هەندێك لە پۆستەكان بكات، چونکە ناتوانێت بە 39 كورسییەوە هەموو پۆستە باڵاكانی هەرێمی كوردستانی بەدەستەوە بێت.
باسی لەوەکرد، مەسعود بارزانی نزیکەی 10 ساڵە نەهاتووە بۆ سلێمانی کەچی زیاد لە 50 جار چووەتە بەغداد.
No Comment! Be the first one.