چاویارنیوز _ كەمال كەركوكی ئەندامی مەكتەبی سیاسيی پارتی دەڵێت: هەر كەسێك دەست بۆ ئەم پەرلەمانە بەرێت و داوای هەڵوەشاندنەوەی بكات هەردوو دەستی دەبڕین.
لەبەرامبەر ئەو هەڕەشەیەدا، عەلی حەمە ساڵح بڕیاردەری ڕەوتی هەڵوێست وەڵامێکی توندی دەداتەوە و دەڵێت: ئێمە رۆژی یەكشەممەی داهاتوو سكاڵا تۆماردەكەین بۆ هەڵوەشانەوەی پەرلەمانی كوردستان، ئیتر نازانم كاك كەمال پێش سكاڵاكە دەستمان دەبڕێت یا دوای سكاڵاكە.
ئەم قسانەی کەمال کەرکوکی لەکاتێکدایە، پێشتر تەنها پارتی بێڕێزی بە پەرلەمانی کوردستان کرد و دووجار پەرلەمانی بێئەرزش کرد.
No Comment! Be the first one.