چاویارنیوز _ بەپێی زانیارییەکانی دەڤید پەترایۆس فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا بۆ کاروباری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، ئەوەی بەرپرسانی هەرێمی کوردستانی نیگەرانکردووە لە جووڵەکانی عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەوەیە، تەنها شەڕی گروپەکان و گەندەڵی ناکات، بەڵکو پڕۆژەکەی ناوبراوە، بۆ تێکەڵکردنی هێزەکانی پێشمەرگە بە هێزەکانی عێراپ لە چوارچێوەی وەزارەتێکی فیدراڵیدا.
بەپێی زانیارییەکان، ئەم هەنگاوەی زەیدی بۆ کۆتاییهێنانە بە هەموو گروپێکی چەکداریی دەرەوەی دەوڵەت، بەڵام تەواوی لێپرسراوانی هەرێم لەو هەنگاوە ناڕازین.
لێپرسراوانی هەرێم لە هەنگاوێکی عەلی زەیدی نارازین
فەرماندەیەکی سەربازی ئەمریکا باس لەوە دەکات، سەرەڕای ئەوەی هێزە کوردستانییەکان پشتیوانیی سەرۆک وەزیرانی عێراقن لەدژایەتیی گەندەڵیدا، هاوکات رەخنەشیان لێی هەیە
No Comment! Be the first one.