چاویارنیوز – محەمەد هەورامی ڕۆژنامەنووس لە نووسینێکی کورتدا باس لە گەورەیی گەندەڵی دەکات لە کوردستان، بەڵام گەورە گەندەڵکارانی کوردستان بە ژمارەیەکی کەم ناودەبات.
هەورامی نووسیویەتی:
+ئەوەی لە عێراق ڕودەدات لە هەرێم دوبارە دەبێتەوە؟
– نەخێر
+بۆ؟
-کەس هەیە هێز بنێرێتە سەر کوڕی خۆی؟
+ ناوەڵا
-ئەی کەس هەیە هێز بنێرێتە سەر برای خۆی؟
+ناوەڵا
– ئی بۆیە شتی وا لە هەرێم بیری لێ مەکەرەوە ، لای خۆمان شتی وا بکەن دەبێ هێز بنێرنە سەر کوڕ و برا.
+ئەی جیاوازیمان چیە لەگەڵ عێراق؟
-لە عێراق دزی دابەش بووە و هەموو کەس بە پێی پێگەکەی بەشە دزی بەرەکەوێ ، لە هەرێم ئەوانەی دزی ئەکەن لە مینی پاسێکی ١٢ نەفەری جێیان ئەبێتەوە.
+ یعنی لە هەرێم هەر ١٢ دزمان هەیە؟
– تقریبا وایە ، ئەوانەی تر کە دزی ئەکەن ، دزی بۆ ئەو ١٢ کەسە ئەکەن و خۆیان سەرە پارچەیان دەسەکەوێ.
No Comment! Be the first one.