چاویارنیوز _ دوای ئەوەی میدیاکانی پارتی بڵاویانکردەوە کە نەوەیەکی کەسایەتیی جیهانی (ماندێلا) سەردانی گۆڕی مەلا مستەفای کردووە، رۆژنامەنووسان و چاودێرانی سیاسیی کورد رایدەگەیەنن، ئەو کەسە هاووڵاتییەکی ئاسایی غانایە کە لە هەولێر نیشتەجێیە و هیچ پەیوەندی بە نەوەکانی ماندێلاوە نییە وەک ئەوەی پارتی ئیدیعای بۆ دەکات.
لەوبارەیەوە، مەکی ئامێدی نووسەر و رۆژنامەنووس، بەبەڵگەی وێنەیی و زانیاریی تۆمارکراو، ناو و وێنەی نەوەکانی ماندێلای بڵاوکردۆتەوە و دەڵێت “بەندە نەوەکانی ماندێلا دەناسم و دەزانم لەکوێیش دەژین و چەند کوڕ و کچن، ئەو کەسەی سەردانی گۆڕی بارزانی کردووە، نەک هەر نەوەی ماندێلا نییە، بەڵکو هاووڵاتییەکی ئاسایی غانایە و لە هەولێر نیشتەجێیە” .
ئەو نووسەرە دەڵێت: میدیاکانی پارتی واهەست دەکەن هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بێئاگان لە جیهانی دەرەوە، ئەمەش دەیسەلمێنێت نەک هاووڵاتیانی هەرێم وشیارن، بەڵکو ئەوە میدیا و میدیاکارەکانی پارتییە بێزانیاریین و شارەزاییان نییە لەسەر جیهانیی ئەمڕۆ کە خەڵکی ئینتەرنێتی لەبەردەستدایە و دەتوانێت راست و ناڕاست لەیەکتر جیابکاتەوە.
میدیای پارتی بەدرۆخرایەوە و هیچ نەوەیەکی ماندێلا نەهاتۆتە کوردستان
چالاکوانان و رۆژنامەنووسانی باشووری کوردستان، هەواڵێکی میدیاکانی پارتی بە درۆدەخەنەوە و زانیاریی نوێ لەسەر هەواڵەکە بڵاودەکەنەوە و رایدەگەیەنن، میدیاکانیان مسداقیەتیان لەدەستداوە.
No Comment! Be the first one.