چاویارنیوز _ ئەکبەر غەریب ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ دەڵێت: ئێستا پەیوەندیی نێوان نەوەی نوێ و یەکێتی لە بەرژەوندی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستانە، بەڵام پارتی دژی ئەم پەیوەندییەیە، چونکە لە قازانجی هاووڵاتیانە.
وتیشی، هەشت خاڵمان بڵاوکردۆتەوە و لەسەر بنەمای ئەو خاڵانە لەگەڵ یەکێتی رێککەوتنمان کردووە.
راشیگەیاند، ئێمە نەبووین بە یەکێتی، بەڵام لەپێناو ماف و خزمەتی هاووڵاتیان، هاوپەیمانێتییەکمان لەگەڵ یەکێتی کردووە و یەکێتیش داوای خزمەتکردن بە هاووڵاتیان دەکات، پارتی دژی ئەمەیە.
پارتی دژی خزمەتکردنی هاووڵاتیانی هەرێمە
پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ دەڵێت: هەر پرۆژە و هاوپەیمانێتییەک لە سوودی میللەتی کورد بێت، بێگومان پارتی دژی دەوەستێتەوە و هەوڵی لەناوبردنی دەدات
No Comment! Be the first one.