چاویارنیوز _ شرۆڤەکارانی سیاسی پێیانوایە پەیامەکەی بارەگای بارزانی لەبارەی دیداری مێری ئەمساڵەوە، بەتەواوی دژی ئەو قسانەی نێچیرڤان بارزانی_یە کە وتی «هێزەکانی خۆرهەڵاتی کوردستان نامەسئولانە رەفتاریان کرد و بوونەتە مایەی مەترسیی بۆ هەرێمی کوردستان»، ئەمەش واتا پارتی پشتیوانیی قسەکانی سەرۆکی هەرێم ناکات و دژێتی.
رۆژنامەنووسان و چالاکوانان پێیانوایە، لە دۆخێکی لەمشێوەیەدا کە دۆخی سیاسی و ئەمنی ناوچەکە خراپە، ناکرێت پەیامێکی لەمجۆرە دژی ئەوە بێت کە بۆچی لە بەشەکانی دیکەی کوردستانەوە میوانەکان بانگهێشت نەکراون و میوانداری نەکرون.
ئەو رۆژنامەنووسانە پێداگرن لەسەر ئەوەی، ئێستا دوو سیاسەتی جیاواز و دژ بەیەکتر لەناو پارتیدا هەیە، یەکێکیان ئەو سیاسەتەیە کە دیداری مێری رێکخستووە، دووەمیشیان ئەو سیاسەتەیە کە دژی یەکەمە و دەیەوێت مێری رابگرێت و کۆتایی پێبهێنێت.
پەیامەکەی بارەگای بارزانی دژی نێچیرڤان بارزانی بووە
دوای ئەوەی دیداری مێری سە هەولێر بە رێوەچوو، بووەتە مایەی نیگەرانی و تۆخکردنەوەی ناکۆکی نێوان دوو باڵەکەی ناو پارتی.
No Comment! Be the first one.