چاویارنیوز _ سەرچاوەیەکی باڵای ئەمنی ئاشکرای دەکات لە پرۆسەی هەڵکوتانە سەر ماڵی خورشید هەرکی و دەستگیرکردنی ناوبراو دا، نزیکەی 5 هەزار چەکداری جۆراوجۆر جوڵەی پێکراوە و بەشداربوون.
بە وتەی ئەو سەرچاوەیە ئەو هێزانەی بەشداری هێرشەکەیان کردووە بریتی بوون لە هێزەکانی (دژەتیرر ، لەشکری گوڵانی پارتی ، سوپای بارزان ، هێزەکانی سواتی سەر بە ئاسایشی هەولێر ، زێرەڤانی ، پۆلیسی فریاکەوتن ، ئاسایش..)
ژمارەی هێزەکان بەمجۆرە بوون :
دژەتیرری پارتی ـ 350 چە.کداری هێرشبەر و تیمی تایبەتی نیشانەشکێن کە ژمارەیان 30 کەس بووە.
لەشکری گوڵان کە مەنسور بارزانی فەرماندەیی دەکات بە 600 چەکدار بەشدار بووە، بەشێکیان گەمارۆی گردەڕەشەیان داوە، بەشێکیشیان لە پاڵاوگەی لاناز و وێستگەی کارەبای خەبات جێگیر بوون.
سوپای بارزان ـ کە بەهزاد لوقمان مستەفا بارزانی سەرپەرشتی دەکات بە 300 چە.کدار بەشدار بووە ، سوپای بارزان لە قەزای ئاکرێ و بە دیاریکراوی لە نزیک گوندی گردەسێن کە بە “پایتەختی هەرکی” ناودەبرێت جێگیرکراون بە مەبەستی ڕێگری لە سەرهەڵدانی ناڕەزایەتی و ئاڵۆزی ..
هێزەکانی سواتی سەر بە ئاسایشی هەولێر ، ئەم هێزە لەلایەن هێرشە ڕەش فەرماندەیی دەکرێت و ئەرکییان کۆنترۆڵکردنی دۆخی ناو قەزای خەبات بووە و لە کۆڵان و گەڕەکەکانی ئەو قەزایە بڵاوەیان پێکراوە کە ژمارەیان بە نزیکەیی 650 چە.کدارە و تاکو ئێستاش لەناو قەزای خەبات ماونەتەوە.
هێزەکانی زێرەڤانی ـ ئەم هێزە بە نزیکەیی 1500 چە.کداری بەشداری هێرشەکەی کردووە و ئەرکیان پاراستنی ڕێگای قەزای خەبات تاکو پاڵاوگەی لاناز و وێستگەی کارەبای خەبات و داخستنی ئەو ڕێگا لاوەکیانە بووە کە دەچنەوە سەر گوندی گردەڕەشە و ماڵەکەی خورشید هەرکی، ئەوەش بە مەبەستی ڕێگریکردن لە بەهاناوە چوونی خورشید و بنەماڵەکەی لەلایەن چە.کدارانی عەشیرەتی هەرکییەوە.
پۆلیسی فریاکەوتن ـ لە هەڵمەتەکەدا
هێزەکانی پۆلیسی فریاکەوتن بە 200 چە.کدار بەشدارییان کردووە و ئەرکیان چاودێری کردن و کۆنتڕۆڵکردنی ئەو شەقامانەی ناو هەولێر بووە کە دەچنەوە سەر ڕێگای قەزای خەبات، لەگەڵ چاودێریکردنی ڕێگا دوورە دەست و لاوەکییەکانی دیکە.
هێزەکانی ئاسایش ـ لەگەڵ ئەوەی ئاسایشی هەولێر بە 650 چە.کداری سوات بەشدار بوون، هێزێکی دیکەی ئەو بەڕێوەبەرایەتییەش بە 300 چە.کدار بەشدارییان کردووە کە ئەرکییان پاراستی دەروازە و خاڵی گەیشتنی خەڵک و کامێرای ڕاگەیاندنەکان بووە بەو شوێن و بارەگا و وێستگە و پاڵاوگە و ڕێگایانەی هێزەکانی دیکەی تێدا جێگیرکراون و ڕۆڵی شاردنەوەی دیووی پشتەوەی ڕووداوەکان و ناسنامەی هێزە تایبەتەکانیان پێدرابوو.
جیا لەو هێزانە لە قەزای ئاکرێ و بەشێک لەو گوند و ناوچانەی هەرکییە توند و سەرسەختەکان تێیدا نیشتەجێن هێزی هاوبەش بڵاوەیان پێکراوە بە مەبەستی ڕێگریکردن لە ئاڵۆزی و سەرهەڵدانی ناڕەزایەتی ، ئەمە سەرباری ئەوەی لە گوندی لاجانی هەرکیش کە دەکەوێتە نزیک پاڵاوگەی لاناز هێزێکی دیکەی هاوبەش جێگیرکراون کە ژمارەی کۆی هێزە هاوبەشەکان نزیکەی 1000 چە.کدار بووە ..
<span;>ئەمە سەرباری ئەوەی ناوەندە تەندروستییەکانی شارستانی و سەربازی وەک ئامادەکارییەک بۆ بەهاناوەچوونی بریندارەکان لە ئەگەری سەرهەڵدانی شەڕ بە نزیکەی 100 کارمەندی تەندروستی بەشدار بوون و لە ئامادەباشیدا بوون.
No Comment! Be the first one.