چاویار نیوز – کریستیانەکانی دهۆک گردبوونەوە و رایدەگەیەنن: دەستدرێژی کراوەتە سەر زەوییەکانمان و مافمان دەخورێت.
ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییانی کریستیان لە پارێزگای دهۆک گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و تێیدا گلەیی و ناڕەزایەتیی خۆیان لە بەرامبەر ئەو سەرپێچی و پێشێلکارییانەی بەرامبەر بە زەوی و زارەکانیان دەکرێن خستەڕوو.
کریستیانەکان، داواکاری خۆیان ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد و رایانگەیاند: دەستدرێژیی بەردەوام دەکرێتە سەر زەوی و موڵکە رەسەنەکانمان لە ناوچەکەدا و مافە یاساییەکانمان دەخورێت.
خۆپیشاندەران داوایان لە حکومەتی خۆجێیی دهۆک و لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد کە بە زووترین کات سنوورێک بۆ ئەو دەستدرێژیانە دابنێن، مافە مێژووییەکانیان بپارێزن و زەوییە داگیرکراوەکانیان بۆ بگەڕێننەوە.
No Comment! Be the first one.