️چاویارنیوز _ سارا موحسین پەرلەمانتاری رەوتی هەڵوێست رایدەگەیەنێت، ئەگەرچی هێشتا خۆمان بە بەشێک لە رەوتی هەڵوێست دەزانین، بەڵام فەرمانی تاکڕەوانەی عەلی حەمەساڵح قبووڵ ناکەین و کێشەمان لەگەڵ خودی عەلی حەمەساڵح هەیە، نەک لەگەڵ ڕەوتی هەڵوێست. ئەو زمانی بازاڕی و ئیرهابی فیکری بەرامبەرمان بەکاردەهێنێت.
️باس لەوە دەکات، هۆکاری تێکچوونی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ عەلی حەمەساڵح بەردەوامبوونی تۆمەتخستنە پاڵ، درۆ و گومان دروستکردن بوو. ئەو قسانە ڕاست نین کە عەلی حەمەساڵح پارەیەکی زۆری بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردن خەرج کردووە؛ زۆربەی کاندیدەکان بە توانا و خەرجیی خۆیان هەڵمەتیان ئەنجامداوە.
️سەبارەت بەو قسەی عەلی حەمەساڵ کە وتوویەتی «هەر پەرلەمانتارێکمتن بڕوات، وا دەیشکێنین نەتوانێت جارێکی تر بێتەوە ناو کۆمەڵگا»، سارا موحسین وتی: هیچ پێویست نەبوو زمانی هەڕەشە و کەرامەت شکاندن بەکاربهێنرێت.
️هیچ گرێبەستێکی یاسایی لەگەڵ ڕەوتی هەڵوێستمان نییە و سکاڵای یاسایی دژمان تۆمار نەکراوە.
️بەپێی یاسا، هەر پەرلەمانتارێک مافی ئەوەی هەیە وەک سەربەخۆ کار بکات.
️پەرلەمانتارێکی هەڵوێست: عەلی حەمەساڵح تاکڕەوە
لەبەرامبەر قسەکانی عەلی حەمەسالح بریاردەری ڕەوتی هەڵوێست کە وتوویەتی:«هەر پەرلەمانتارێکی هەڵوێست ئیلتزامی بە بریارەکانی رەوتەکە نەکرد ، ئەوا بە پێی ئەو گرێبەستەی لە نێوانمان هەیە هەڵسوکەوتی لەگەڵ دەکەین و هەر پەرلەمانتارێکمان بڕوات وا دەیشکێنین نەتوانێت جارێکی تر بێتەوە ناو کۆمەڵگا»، پەرلەمانتارێکی رەوتەکە وەڵامی دەداتەوە
No Comment! Be the first one.