چاویارنیوز _ شەوی رابردوو ئاسایشی پارتی هەڵدەکوتنەسەر پرۆژەیەک و دوای ئەوەی کەسێک لە سیکویرێتی پرۆژەکە دەڕفێنن، سزا و ئازاری دەدەن و هەموو گیانی بریندار دەکەن.
ئەو هاووڵاتییە کە دانیشتووی هەولێر بووە، لەلایەن ئاسایشەوە بە کێبڵ و ئاسن و کارەبا لێی دەدرێت و ددانێکی دەشکێنرێت و دوای شەش رۆژ بە مەرجێک ئازاد دەکرێت.
هاووڵاتییە دەڵێت، دوای ئەوەی شەش رۆژ لە زیندان لێیاندام، دواتر پێیانوتم بەو مەرجە ئازادت دەکەین کە هەولێر جێبهێڵیت و بڕۆیتە سلێمانی.
ئاسایشی پارتی ددانی کەسێک دەشکێنێت
ئاسایشی پارتی هەڵدەکوتنەسەر کەسێک کە ئیشی سیکویرێتی بووە و ئازاری توندی دەدەن و دوای شەش رۆژ ئازادی دەکەن
No Comment! Be the first one.