چاویارنیوز – کاوە عەبدولقادر ، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەفڕاکسیۆنی نەوەی نوێ ڕایگەیاند: بەڵێ ئەگەر حکومەت پێک نەهێنرێت و دامودەزگاکان بە دامەزراوەی نەکرێن بە کرداری هەرێمی کوردستان لەبەردەم مەترسی هەڵوەشانەوەدایە.
ڕاشیگەیاند: پەیامەکەی کاک شاسوار دڵسۆزانەو هۆشداریە چیتر بارودۆخەکە بەو شێوەیە بەردەوام نابێت پارتی دەست بەسەر زۆرینەی جومگە سیاسیەکانی هەرێم بگرێت وبە نایاسای و نا شەرعی حکومەت بەڕێوەببات و داهاتوو خەرجی دیار نەبێت و پەرلەمانیش لەسوڕی متبوو دابێت،
جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە: بەڵێ ئەگەر بارودۆخەکە بەو شێوەیە بەردەوام بێت هەنگاوی یەکەم لە یاسای بودجەی عێراق مامەڵە لەگەڵ ئەو حکومەتە ناکرێت و پارێزگا بە پارێزگا حسابی بۆ دەکرێت نەک هەرێم ، بە جۆرێک بودجەی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە جیا دەکرێتەوە لە هەولێرو دهۆک وعێراق ڕاستەوخۆ مامەڵەیان لەگەڵ دەکات نەک وەک حکومەتی هەرێم ، ئینجا لە داڕاشتنی یاسای نەوت و گاز و خاڵە سنوورییەکان و فڕۆکە خانە و کۆمەڵێک خاڵی گرنگی تر زیاتر پاشەکشە بەهەرێمی کوردستان دەکرێت.
زیاتر وتی: بۆیە ئەوەی کاک شاسوار عەبدولواحید باسی دەکات لە دڵسۆزیەتی بۆ قەوارەی هەرێم و هۆشداریە، بۆئەوەی بەهۆش خۆتاندا بێنەوە و واز لە غروری و عینادی سیاسی بێنن،وەک ئەوەی سەردەمی ڕیفراندۆمیش ئەو کاتیش بەهەمان شێوە هۆشداری پێدان وهەمان کاردانەوەتان هەبوو نەتیجەکەشتان بینی کە بە گوێتان نەکرد.
بۆیە حەقە ئێوە ئەم هۆشداریە بە هەند وەربگرن وئیشی لەسەر بکەن نەک بێن لە ڕێگای میدیاکانتان هەموو ئەوانەی لە ئاخوڕەکانتان دەخۆن بیانهێننە سەر شاشە و هێرش بکەنە سەر کاک شاسوار و نەوەی نوێ.
كاوە عەبدولقادر:
بارودۆخەكە بەو شێوەیە بەردەوام بێت، لە یاسای بودجەدا پارێزگا بە پارێزگا حسابی بۆ دەکرێت نەک هەرێم
لە داڕاشتنی یاسای نەوت و گاز و خاڵە سنوورییەکان و فڕۆکە خانە و کۆمەڵێک خاڵی گرنگی تر زیاتر پاشەکشە بەهەرێمی کوردستان دەکرێت.
No Comment! Be the first one.