چاویارنیوز _ بەپێی راگەیەنراوێکی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم، ئاگاداری بۆ فەرمانبەران نێردراوە کە هەڕەشەی بڕینی مووچە لە هەر فەرمانبەرێک دەکات کە تا
2026/8/31 لە “هەژماری من” دا خۆی تۆمار نەکات.
بەپێی راگەیەنراوەکە، کە لە فەرمان و گشتاندێکی فەرمیدا ئاڕاستەی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکانی کردووە، دواین وادە بۆ مووچەخۆران دادەنێت تا لە هەژماری مندا خۆیان تۆمار بکەن، بە پێچەوانەوە مووچەکانیان دەبڕدرێت.
بەپێی فەرمان و گشتاندنەکەی وەزەراتی دارایی هەرێم ” هەر فەرمانبەرێک تا ڕێکەوتی 2026/8/31 خۆی تۆمار نەکات و کارتی بانکییەکەی وەرنەگرێتەوە، شایستەی دارایی و مووچەکەی لەلایەن حکومەتی بەغداوە ڕادەگیرێت و نانێردرێت بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان.
ئەمە لەکاتێکدایە، دوێنێ وەزیری دارایی عێراق لەبەیاننامەیەکدا، داوادەکات مووچەی هەرێم تەوتین بکرێت و (هەژماری من) هەڵبووەشێتەوە
حکومەتی هەرێم هەڕەشە لەفەرمانبەران دەکات
وەزارەتی دارایی هەرێم ئاگاداری دەنێرێت بۆ مووچەخۆران و بەشێوەیەکی زۆر ناشیرین مووچەخۆران دەترسێنێت کە مووچەکانیان دەبڕێت
No Comment! Be the first one.