چاویارنیوز _ ئەحمەد عەزیز نووسەر و شارەزای پەیوەندییە نێودەوڵاتییەکان رایدەگەیەنێت، ئەم حکومەتە کاربەڕێکەرەی هەرێم بەشێوەیەکی زۆر ئەم هەرێمەی لاوازکردووە.
باس لەوە دەکات، عێراق بەهێزتر دەبێت و هەرێمیش لاوازدەبێت، سەردانەکەی عەلی زەیدی نیشانەی بەهێزبوونی عێراقە و ئەگەر حکومەتی هەرێم لەگەڵ بەغداد رێکنەکەوێت ئەوا لاوازتر دەبێت.
وتیشی، ئێستا هەرێم بۆ پرسی مووچە و هەناردەی نەوت، جگە لە بەغداد هیچ دەروازەیەکی دیکەی نییە و هەرێم ناچارە بە داواکانی بەغداد رازی ببێت.
راشیگەیاند، عێراق تەواوی داهاتی ناوخۆی لەهەرێم دەوێت و ئەگەر هەرێم ئامادەی رێککەوتن نەبێت، ئەوا عێراق هەنگاوی نوێ دەگرێتەبەر.
لەبارەی هەڵمەتە دژە گەندەڵییەکەی عەلی زەیدییەوە، ئاماژەی بەوەکرد، زەیدی دەستپارێزی ناکات و هەر لێپرسراوێکی کورد لەگەندەڵی تێوەگلابێت، لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکات.
حکومەتی کاربەڕێکەر هەرێمی لاوازکردووە
نووسەرێکی کورد پێیوایە ئەم حکومەتی هەرێمە وەک پێویست خزمەتی هاووڵاتیانی خۆی نەکردووە و لاوازە
No Comment! Be the first one.