چاویار نیوز – ئارێز عەبدوڵا سەرکردەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ڕایگەیاند، کە سی ملیار دۆلار و پارەی پاشەکەوتی فەرمانبەران قەرزار بیت لە ڕووی ئایینیشەوە دروست نییە بە قەرزەوە مزگەوتی گەورە بۆ “خۆهەڵکێشان” دروست بکرێت .
وتیشی، کاتێک حکومەتی هەرێم هاوار دەکات پارەی نییە و ناتوانێت مانگانە ١٢٠ ملیار دینار بۆ بەغدا دابین بکات، بەڵام سەدان ملیۆن دۆلار لە پڕۆژەی ئاوا خەرج دەکات، چیتر بەغدا بڕوا بە قەیرانی دارایی هەرێم ناکات. لە کاتێکدا حکومەت نزیکەی ٣٠ ملیار دۆلار قەرزارە و پاشەکەوتی مووچەخۆرانی نەداوەتەوە، لە ڕووی ئایینیشەوە دروست نییە بە قەرزەوە مزگەوتی گەورە بۆ خۆهەڵکێشان دروست بکرێت .ڕونیشیکردەوە، پارەی ئەم پڕۆژەیە دەبوو لەبری لاساییکردنەوەی شێخەکانی عەرەب، بۆ کامپی زانکۆی سەڵاحەدین، نەخۆشخانەی شێرپەنجە، چاککردنی ڕێگاوبانەکان و دامەزراندنی لاوان خەرج بکرایە . بەم شێوازە لە بەڕێوەبردن و فەرامۆشکردنی کەرتی گشتی، نە مێژوویەکی گەش دروست دەکرێت و نە وڵاتیش بەڕێوە دەبرێت.
No Comment! Be the first one.