چاویارنیوز _ هاوار وریا براخاس بەڕێوەبەری دەزگای میدیایی کۆباس رایگەیاند، لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانمان بۆ گەیاندنی دەنگی رەوای خەڵکی کوردستان، دیدارێکی گرنگ و بەرهەمدارمان ئەنجامدا لەگەڵ بەڕێز (ئانالیس بێرکارت)، بەرپرسی بەرنامە جیهانییەکانی ئەمریکا لە ڕێکخراوی ناوداری شەفافیەتی نێودەوڵەتی لقی ئەمریکا).
ئاماژە بەوە دەکات، لهم دیدارهدا، کۆمەڵێک دۆسێی گرنگ و بەڵگەی دروستمان پێشکەش بە بەڕێز رێکخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتی کرد، کە تایبەت بوون بە پرسی مافە داراییەکان و شایستەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
راشیگەیاند، ئامانجی سەرەکی ئێمە لەم سەردانەدا، بۆ ڕوونکردنەوەی رەوشی بژێوی هاووڵاتیان و بەکارهێنانی پێگەی نێودەوڵەتی ئەم رێکخراوە بوو لە پێناو چەسپاندنی شەفافییەت و گەڕاندنەوەی مافە یاسایی و داراییەکانی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان. سوپاسی پێشوازی گەرم و گرنگیپێدانی بەڕێز (ئانالیس بێرکارت) دەکەین بۆ پشتگیریکردنی بنەماکانی شەفافییەت و مافی مرۆڤ و هیوادارین ئەم هەنگاوە ببێتە سەرەتایەکی ئەرێنی بۆ دروستکردنی گوشاری نێودەوڵەتی لە پێناو چارەسەرکردنی ڕیشەیی ئەم کێشەیە.
No Comment! Be the first one.