چاویار نیوز – بارزان شێروانی، برای شێروان شێروانی، بە پەنجەرەی وت: ئیدارەی گرتوخانە شێروانیان بێبەشکردووە لە تەلەفۆنکردن بۆ خێزانەکەی، ئەمیش بەبیانووی ئەوەی کۆدی کەسی تری بەکارهێناوە.
ڕوونیکردەوە: هەموو بەندییەک کۆدی هەیە بۆ تەلەفۆنکردنی هەفتانە، شێروان کۆدەکەی باڵانسی تێدانەمابوو و دوو هاوڕێی لە زیندان بەخواستی خۆیان کۆدەکانی خۆیان پێداوە بۆ ئەوەی بەکاری بهێنێت.
وتیشی: کەچی ئێستا ئیدارەی گرتووخانەکە هەستاون بە سزادانی هەرسێکیان و بێبەشیانکردوون لە مافی پەیوەندییکردن.
بارزان هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد کە ئیدارەی گرتووخانەکە داوایان لێکردووە دەبێت پەنجەمۆر بکات و دان بەوەدا بنێت کە پێشێلکاریی کردووە، لەکاتێکدا شێروان ئەم داوایە ڕەد دەکاتەوە، چونکە هیچ پێشێلکاریی نییە و کەسەکان بە خواستی خۆیان کۆدەکانیان بە شێروان داوە.
ئەو پێیشیوایە کە ئەمە بیانووە بۆ ئەوەی داواکانی براکەی جێبەجێ نەکرێت لە ئازادکردنی بەمەرج، بەوهۆیەی ئازادکردنی بەمەرج پێویستی بەوەیە کەسەکە لەنێو زینداندا “حسن السلوک” بێت، بەم کارە دەیانەوێت بڵێن کە ڕەفتاری باش نەبووە بۆیە ئازاد ناکرێت.
No Comment! Be the first one.