چاویار نیوز – نێروەیی ئاماژەی بەوە کرد: “خۆزگە ئەو قسەیەی کاک عەلی حسێن کە دەڵێت (پۆستی سەرۆک کۆمار بۆ یەکێتی بێت کێشە نییە)، پێش هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و بە ناوی فەرمی پارتییەوە بکرایە؛ چونکە ئەو کاتە پێویستی نەدەکرد پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار شەش مانگ دوابکەوێت و نیگەرانی سیاسی دروست ببێت.ناوبراو جەختیشی کردەوە کە ئەگەر پارتی ئەو کاتە ئەو هەڵوێستەی هەبوایە، فراکسیۆنەکەیان هاوشێوەی لایەنە کوردستانییەکانی دیکە بەشدارییان لە پرۆسەکەدا دەکرد، بەڵام ئەرشیفی میدیایی پارتی لەو سەردەمەدا پێچەوانەی ئەم قسانەی ئێستایان دەسەلمێنێت.
لەتیف نێروەیی: ئەگەر پارتی پێشتر ئەم هەڵوێستەی هەبوایە، پرۆسەی سیاسی شەش مانگ پەکینەدەکەوت
لەتیف نێروەیی، ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی بۆردی ڕاگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، وەڵامی لێدوانێکی عەلی حسێن، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانی دایەوە سەبارەت بە پرسی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق.
No Comment! Be the first one.