چاویارنیوز _ عەلی حەمەساڵح بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، داغڵکردنی هەموو شتێک لە سنوورەکانی ئەم دەسەڵاتەوە گومرکی لەسەرە و هەر لایەنە و بەویستی خۆی گومرک دیاریدەکات.
وتیشی، هەرێمی کوردستان نەماوە و هەمووی تێکچووە، ئێستا هیچ کەسێک ناتوانێت لە سلێمانییەوە مریشک و هێلکە داغڵی سنووری هەولێر بکات و بەپێچەوانەیشەوە هەروایە.
ئاماژە بەوە دەکات، مریشکی بەستوو لە ئیبراهیم خەلیلەوە داغڵی سنووری پارتی دەکرێت بە شەست وەرەقە.
راشیگەیاند، لە سایەی ئەم حوکمڕانییەدا هەرێمی کوردستان نەماوە و دەسەڵاتێکی سەقەتمان هەیە.
هەرێمی کوردستان بوونی نەماوە
بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست رەخنەی توند لە دەسەڵات دەگرێت و دەڵێت: عومری ئەو حوکمڕانییەتان نەمێنێت کە ئێوە شانازی پێوەدەکەن
No Comment! Be the first one.