چاویارنیوز _ بەپێی زانیارییەکان، لە دیداری مێریدا کە دوێنێ دووشەممە لە هەولێر دەستی پێکرد، بە ئەنقەست هەندێک سەرۆک و کەسایەتیی دیاری کوردستان بانگهێشتی دیدارەکە نەکراون، ئەمەش هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ پارتی کە چاوی لەسەر ئەو ناوانە بووە کە بانگهێشتی دیدارەکە کراون.
زانیارییەکان ئەوەیان ئاشکراکردووە، پارتی هێڵی سوری لەسەر هەندێک کەس داناوە کە نابێت بچنە دیدارەکەوە و بانگهێشت بکرێن و قسە بکەن. لەبەرامبەریشدا ئەو کەس و میوانە بانگهێشت کراون کە ئەوان ویستوویانە و هیچ کێشەیەکیان لەگەڵیدا نەبووە.
سەرچاوەکان باس لەوەش دەکەن، هەموو ئەو کەسانەی لە دوو ساڵی رابردوودا بەشێوەیەکی توند قسەی لەسەر پارتی کردبێت، یان پشتیوانیی یەکێتی بووبێت بۆ پێداگریی دژی پارتی، یان حکومەتی بە کاربەڕێکەر ناوبردبێت، ئەوا پارتی رێگریی لێکردووە لە مێریدا بەشداربێت.
پارتی رێگریکردووە هەندێک سەرۆک و کەسایەتیی سیاسی بانگهێشتی دیداری مێری بکرێت
پارتی چاوی لەسەر میوانەکانی دیداری مێریی بووە و هەر لایەنێک و کەسێک کە زانیبێتیان توند قسە دەکەن بانگهێشتی دیدارەکە نەکراوە.
No Comment! Be the first one.