چاویارنیوز – لە دوێنێەوە دوای کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەی شاسوار عەبدولواحید کە داوای کرد سەرۆک وەزیران بۆ هاوپەیمانیەتیەکەی ئەوان (نەوەی نوێ و یەکێتی) بێت، سەرکردایەتی و میدیای پارتی شەڕێکی توندی میدیاییان دژی ئەم دوو لایەنە دەستپێکرد.
لەکاتێکدا مانگی ڕابردوو بەهۆی دەستپێشخەری ئەمینداری گشتی یەکگرتوو، شەڕی ڕاگەیاندنی هەردوولا تا ئاستێک ڕاگیرا، بەڵام لە دوێنێوە بەخەستی دەستی پێکردوەتەوە.
بەپێی زانیارییەکان هەموو گفتوگۆ نا فەرمیەکانی پارتی و یەکێتیش وەستاون، کە بۆ ئەنجامدانی کۆبونەوەی دوو قۆڵی دەستی پێکردبوو، بەمەش ناکۆکیەکان تا ماوەیەکی درێژتر بە قوڵی دەمێننەوە.
پارتی شەڕێکی نوێی دژی هاوپەیمانی یەکێتی و نەوەی نوێ دەستپێکرد
سەرەڕای ئەوەی کوردستان پێی نایە ۲۰ەمین مانگ بەبێ حکومەتی نوێ لەدوای هەڵبژاردن، کەچی ناکۆکیەکان دەگەڕێنەوە خاڵی سەرەتا.
No Comment! Be the first one.