چاویارنیوز _ فیراس ساعدی ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی سادیقون (عەسائیبی ئەهلی هەق) ئەوەی ئاشکراکردووە، کاتێک مەسرور بارزانی سەردانی قەیس خەزعەلی کردووە، پێیوتووە: ئێمە وەک پارتی ئەوە سێیەمجارە سەردانت دەكەین، داوات لێدەكەین تۆش سەردانی هەولێر بكەیت، لە بەرامبەردا خەزعەلی بەڵێنیداوە بانگهێشتە قبوڵبكات، بەڵام نازانرێت ئەو سەردانە کەی دەبێت بۆ هەولێر.
ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسیی سادیقون وتوویەتی: ئێمە پەیوەندییەكی ستراتیجیمان هەیە لەگەڵ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئەوە شتێكی راگەیەندراوە و نایشارینەوە، پارتی دیموكراتی كوردستانیش ئاماژەیان بەوەكردووە كە هەوڵی پەیوەندییەكی نوێ دەدەن لەگەڵ عەسائیب و بزوتنەوەی سادیقون، ئێمەش درەگامان كراوەیەو گفتوگۆ لەبارەی هۆكارەكانی دووریمان دەكەین لەماوەی رابردوودا.
پارتی لە قەیس خەزعەلی پاڕاوەتەوە سەردانی هەولێر بکات
پارتی کە پێشتر بەردەوام هێرشی دەکردەسەر هێزە شیعییەکان و وەک میلیشیا ناوی دەبردن، ئێستا غروری شکاوە و لەلایەنێکی عیراقی پاڕاوەتەوە سەردانی هەولێر بکات و کێشەکانی نێوانیان چارەسەر بکەن
No Comment! Be the first one.