چاویارنیوز _ سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی باس لەوە دەکات، یەکێتی لە دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن ناترسێت و بۆ هەموو ئەگەرێک ئامادەیە.
راشیگەیاندووە، چیتر پارتی لە کوردستان زۆرینە نییە و پێویستە حکومەت لەسەر بنەمای هاوبەشیی راستەقینە پێکبهێنرێت.
ئاماژەی بەوە کرد، رەوشی جەماوەریی یەکێتی ئێستا لە جاران بەهێزترە و پارتی چەمکی هاوبەشی بۆ بەرژەوەندی تایبەتیی خۆیان بەکاردەهێنن.
وتیشی، یەکێتی تەنیا بە هاوسەنگیی هێز و بەشداری کاریگەر دەچێتە ناو حکومەتەوە، چونکە ئامانجیان خزمەتکردنی هاووڵاتییان و گۆڕینی شێوازی حوکمڕانییە لە هەرێمی کوردستاندا.
پارتی لە کوردستان زۆرینە نییە
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی رایگەیاند، پارتی چەمکی هاوبەشی بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان بەکاردەهێنن
No Comment! Be the first one.