چاویارنیوز _ لە راگەیەنراوێکدا، شێخ ئەدهەم بارزانی دەڵێت: چوار ساڵە بە فەرمانێکی تاک لایەنەو پێچەوانەی هەموو یاسایەک، لەلایەن حاکمەکانی هەولێرەوە لە زێدی خۆم ئاوارە کراوم
دەقی پەیامی بەڕێز ئەدهەم بارزانی
بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
هاووڵاتیانی خۆشەویستی کورد و کوردستانیان لەهەر شوێنێک بن
بەڕێز سەرۆک وەزیرانی عێراق
بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق
لایەنگر و جەماوەرو دۆستان و خزمانی زێدە قەدرگران
ئازادی خوازان و تێکۆشەران لەپێناو ئازادی
ئەمڕۆ هەینی ٥-٦-٢٠٢٦، دروست دەبێت بە چوار ساڵی تەواو و هەنگاو دەنێین بەرەو پێنجەمین ساڵ، کە من لە زێدی خۆم و دوور لە کەسوکارو خێزان و منداڵەکانمم، وە هەروەها دایکم و برا و خێزانی برام و چەندین کەسی نزیکتری من چونـە بەڕحمەتی خوای گەورە، کە بۆ من نەبوو لە پرسە و ناشتنی ئەم ئازیزانە بەشدار ببم، ئەوەش لای هەموان ڕون و ئاشکرایە کە بە فەرمانێکی تاک لایەنەو پێچەوانەی دەستورەکانی عێراق و یاسایەکانی هەرێمی کوردستان ئەو بڕیارە نادەستوری و نادادپەروەرییە لەلایەن حاکمەکانی هەولێرەوە دژ بە من دراوە، بێگومان دورخستنەوەی من لە دەڤەرو زێدی خۆم هەرگیز کەلێنی خۆشەویستی لەنێوان من و ئازیزانی سنورەکەم دروست نەکردووە، بەڵکو زیاتر لە جاران بە پەرۆشن بۆ هەر هەنگاوێکی ئێمە لە داهاتوودا”.
هەڵوێستەکانی من لە ماوەی ڕابردودا لەسەر گیراوەكانی دەڤەری بادینان و لەشكركێشی و داگیرکردنی خاكی باشوری کوردستان و بەرگریکردن لە مافە ڕەواو داستانە مێژوویەكانی خۆمان بوو كە زەوت و پێشێل و چەواشە کراون، دڵنیام هەڵوێستی دەها هەزار هاوڵاتی تری ئەم گەللە بەشمەینەتەیە، کە هەزاران کەس لەسەر هەڵوێستەکانیان لەو سنورە شاربەدەر و ئاوارە کراون و دەسەڵاتی خۆجێی هەولێر هەرگیز بەرگەی ڕاوبۆچوونی جیاوازی نەگرتووەو هەمیشە ویستوویەتی دەنگە ئازادەکان کپ بکرێت کە کپ کراووە”.
لێرەشەوە جارێکی تر داوا دەکەم، جگە لەو سێ بەیانەی کە بڵاومکردۆتەوە، بۆ ڕای گشتی کوردستان و عێراق ئاشکرای بکەن و بڵێن ئێمە بەهۆی ئەم هۆکارانەوە ڕێگری لە گەڕانەوەی ئەدهەم بارزانی دەکەین بۆ زێدی خۆی”.
بەدەرفەتی دەزانم زۆر سوپاسی خەڵکی ئازیزی سلێمانی و هەموو ناوچەکانی دیکەو دەسەڵاتدارانی ئەو سنورە بەتایبەت برای هێژام کاک بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بکەم، کە منی قەبوڵ کردو نەیهێشت ئیحساسی غەریبی بکەم، هەروەها سوپاسی رۆژهەڵاتی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران و بەرپرسەکانی دەکەم کە لەم چوار ساڵەی دەرکردنی من دا لەلایەن حاکمانی ئێستای هەولێر وەک دەها ساڵی خەبات و تێکوشانی ئێمەی گەلی کورد دژ بە ڕژێمی سەدام حسێن، ئەوان لەم چوار ساڵەی رابردوو دا منیان هەندێک جار وەک ئاوارەیەک قەبوڵ کردووە و باوەشی خۆشەویستی و موحیبەتیان بۆ من کردۆتەووە، لە هەموو ئەم شوێنانە هەرگیز نەیانهێشت هەست بە نائاسودەیی بکەم و وەک هەمیشە کە وتومە بارزان بۆ من سلێمانییەو سلێمانیش بۆ من بارزانە، خودای گەورە خێری هەموو یەک بنوسێت”.
ئەوەی کە کراوە لە گەڵ من زوڵمێکی یەکجار گەورە بووەو خوای گەورە ئەم مافە وەردەگرێتەوە، دوور یا نزیک و داوا لە ئازادی خوازان و حکومەتی عێراق دەکەم کە لەسەر ئەم کەیسەو دەهاو بەڵکو سەدەها کەیسی تر بێدەنگ نەبن و رێگا نەدەن دەستور پێشێل بکرێت”.
براتان
ئەدهەم عوسمان شێخ ئەحمەد بارزانی
٥-٦-٢٠٢٦
پارتی چوارساڵە رێگە نادات ئەدهەم بارزانی بچێتەوە هەولێر
کەسایەتییەکی سیاسیی دیاری باشووری کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا رایگەیاندووە، چوارساڵە لەزێدی خۆم و لەدیداری ئازیزانم بێبەشکراوم، سوپاسی بافڵ جەلال تاڵەبانی و کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکەم ناهێڵن غەریب بم
No Comment! Be the first one.