چاویارنیوز _ رێبین هەردی نووسەر و رۆشنبیر دەڵێت: پارتی کەلـلەڕەقی دەکات و هۆکاری گرفتەکانە، پێویستە رازی ببێت بە دابەشکردنی پۆستەکان بەپێی کورسییەکان.
وتیشی، یەکێک لەخراپییەکانی یاسا لەهەرێمی کوردستان ئەوەیە کە هیچ کاتێکی بۆ پێکهێنانی حکومەت دانەناوە، بەو هۆیەوە چەندجارێکە وامانلێدێت کە حکومەت درەنگ پێکدەهێنرێت، دەبێت ئەم یاسایە بگۆڕن و کاتێکی دیاریکراو بدرێتە لایەنی براوەی یەکەم بۆ پێکهێنانی حکومەت.
راشیگەیاند، شتەکە بۆ پارتی زۆر روونە کە 39 کورسی هەیە و بەتەنها ناتوانێت حکومەت پێکبهێنێت، کاری لۆژیکی ئەوەیە لەگەڵ ئەو لایەنەدا رێککەوێت کە کوتلەی گەورەی بۆ تەواودەکات، ئەو لایەنەش یەکێتی و نەوەی نوێیە کە کورسییەکانی هێندەی پارتییە و مافی خۆیانە کێرڤی داواکانیان بەرزبکەنەوە.
ئاماژە بەوە دەکات، بەڕوون و رەوانی دەڵێم لە پرسی پێکنەهێنانی حکومەتدا، تەواو تەواو خەتای کەلـلەڕەقی پارتییە کە مل نادات بۆ ئەم واقیعەی هەڵبژاردن دروستیکردووە، واتا ژمارەی کورسییەکانتان 39 بە 39 و دەبێت تەنازوول بۆ واقیعەکە بکەیت.
جەخت دەکاتەوە، پێکهێنانی حکومەت بە دەنگ نییە بەڵکو بە ژمارەی کورسی پەرلەمانییە، پارتی 39 کورسی هێناوە و ناتوانێت بە تەنها حکومەت پێکبهێنێت، ئیتر هەر لێکەوتەیەکی هەبێت لە ئەستۆی پارتییە.
پێکنەهێنانی حکومەتی هەرێم خەتای کەلـلەڕەقی پارتییە
نووسەرێکی کورد پێیوایە پارتی نایەوێت ئەو واقیعە قبووڵ بکات کە هەڵبژاردن لە کوردستان دروستی کردووە
No Comment! Be the first one.