چاویار نیوز – کاوە عەلی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکگرتوو و عەلی حەمە ساڵح، بڕیاردەری ڕەوتی هەڵوێست، سەردانی ڕۆژنامەنووس شێروان شێروانییان لە زیندان کرد و ڕایانگەیاند کە ئەو ماوەی پێنج ساڵە بە ناڕەوا زیندانیکراوە و دۆخی تەندروستیی ناجێگیرە.
وتیشیان، ڕۆژنامەنووس شێروان شێروانی ماوەی پێنج ساڵە بە ناڕەوا لە زینداندایە و سێ ساڵی دیکە لە سزاکەی ماوە.
کاوە عەلی و عەلی حەمەساڵح ڕایانگەیاندووە،هەروەها ئاماژەیان بەوەداوە کە شێروان شێروانی حەوت ڕۆژە مانی لە خواردن گرتووە و دۆخی تەندروستیی ناجێگیرە.
No Comment! Be the first one.