چاویارنیوز _ عومەر عینایەت ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: کابینەی نۆیەم تەمەنی کابینەی دەیەمیشی خواردووە و یەک ساڵی ماوە کابینەی دەیەمیش تەواوببێت و ببێتە کابینەی یانزەیەم.
ئاماژە بەوە دەکات، کابینەی حەوتەم سێ ساڵی ناشەرعییە، ناشەرعییە چونکە پەرلەمان کارا نییە، ئەو پەرلەمانتارانەیشی لە خولی شەشەمی پەرلەمانن خەریکە متمانەی خۆیان لای خەڵک دەدۆڕێنن، دەبوایە لانی کەم هەندێکیان دەستیان لەکاربکێشایەتەوە یان مانیانبگرتایە، دەبوو کارێکیان بکردایە کە پەرلەمان کۆببێتەوە و دەستەی سەرۆکایەتی پێکبهێنرایە.
راشیگەیاند، کابینەی نۆیەم سەرەتا ژمارەیەک کارنامەی چاکسازیی پێشکەشکرد، بەڵام دواتر نەیتوانی یەک هەنگاو بچێتە پێشەوە و چاکسازیی بکات، نەک ئەو کابینەیە چاکسازیی نەکرد بەڵکو 13 مووچەی خوارد و 10 مووچەیشی بە لێبڕینەوە دابەشکردووە.
No Comment! Be the first one.