چاویارنیوز _ عوسمان گوڵپی رۆژنامەنووس رایگەیاندووە، ژمارەیەک بەرپرس کە کەسانی نزیکیان لە بەریتانیا دەژین پارەیەکی قەبەیان خستونەتە بەردەست بۆ سپی کردنەوە و پاراستنی لە بەریتانیا، لەلایەک موڵک و مالیان بۆ دەکڕن و لە لایەکیتر بازرگانی پێوە دەکەن و کەم کەس هەیە نمونەیەکی لەم شێوەی لا نەبێ، هەندێکیان وەك خۆهەڵکێشان بۆ خۆیان وتویانە کە ئەوەندە پارەی فڵان کەسمان بەدەستەوەیە.
باس لەوەدەکات، لە ساڵانی رابردوودا، شیوازی سپیکردنەوەی پارە زۆر ئاسان بوو، بەڵام ئێستا وەك رابردوو نەماوە و سپیکردنەوەی پارە زەحمەتتر بووە.
ئاماژە بەوە دەکات، ئێستا ژمارەیەك کەس سەرقاڵی دروستکردنی مەلەفێکی گەندەڵین بۆ ئەو کەسانەی بە پارەی دزراوی کوردستان بۆ بەرپرسەکان سپی دەکەنەوە و لە بەریتانیا بوونەتە ملیۆنلێر.
گەندەڵی بەرپرسانی کورد لە بەریتانیا
رۆژنامەنووسێکی کورد دەڵێت: کەم نین ئەو کوردانەی بە پارەی بەرپرسانی کورد لە بەریتانیا موڵک و مالیان کڕیوە و کاری پێوە دەکەن
No Comment! Be the first one.