چاویارنیوز _ رێبوار ستار رۆژنامەنووس ئاماژە بەوە دەکات، بارەگای بارزانی، کە کەس نازانێت پۆزیشنەکەی لە حکومڕانی هەرێمی کوردستاندا چییە و بە چی مادە و بڕگەیەکی یاسایی و دەستووری دامەزراوە، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردووەتەوە، کە گوایە (دیداری مێری)، جیاوازی لەنێوان لایەنە سیاسییەکانی چوار بەشی کوردستان کردووە و چەند قسەیەکی تر.
ئاماژە بەوە دەکات، کاک مەسعود دەتوانێ ڕەخنە بگرێ و بە ڕوونی قسە بکات، بۆ نموونە کێیان بانگ نەکردووە و کێن ئەوانەی دەبوایە بانگ نەکرێن، بەڵام لێرە دیسانەوە پرسیارێک درووست دەبێت، ئایا بارەگاکەی بارزانی بە چی سیفەتێک دەیەوێت ڕێوشوێن بۆ خەڵک دابنێت و داوا لە خەڵک بکات چۆن و بەچی میکانیزمێک کار بکەن؟
راشیگەیاندووە، سەرەڕای تێبینی لەسەر دیدارەکە و میکانیزمی بەڕێوەبردنی، یەکێک لە دیدارە باشەکانە کە هەموو ساڵێک کورد لە یەک نزیک دەکاتەوە، ئەو ڕاگەیاندراوەکەی بارەگاکەی کاک مەسعود، هێندە زمانێکی نابەرپرسانەی لە دژی ئەو تاقە دیدارە بەکارهێناوە، مرۆڤ دەخاتە یەکڕیانی ئەوەی بڵێت: کاک مەسعود هۆکارە بۆ دوورخستنەوەی کورد لەیەکتر.
ئەو رۆژنامەنووسە دەپرسێت، ئایا کاک مەسعود نەیپرسیووە بۆچی شارێکی وەک هەولێر کە پایتەختە و دەبوایە دەیان چالاکی ئاوای تێدا بکرایە و ناوەندێکی گرنگی چالاکی سیاسی بوایە، بۆچی لە ساڵێکدا تەنها ئەو چالاکییەی هەیە کە لە دەرەوەی حیزبەکەی خۆی بێت؟، لەکاتێکدا پێش کابینەی کوڕەکەی کاک مەسعود، هەولێر ڕۆژانە دەیان چالاکی سیاسی و مەدەنی و هونەری تێدا دەکرا، بەڵام ئێستا چش.
وتوویەتی، لە کۆتاییدا دەمەوێت ئەوە بڵێم، گوتارەکەی کاک بافڵ بەرپرسانە بوو و ویستی ئەو بەستەڵەکە بتوێنێتەوە، بەڵام دیسانەوە بارەگاکەی کاک مەسعود خستییەوە سەر خۆڵ و هەموو هەوڵەکانی خستەوە چوارگۆشەی یەکەم.
No Comment! Be the first one.