چاویارنیوز – لە نوێترین فزیحیە و کۆمیدیای هەڵبژاردندا کە لەلایەن لقی هەولێری سەندیکای ئەندازیارانی کوردستان (سەندیکای ئەندازیارانی پارتی) بەڕێوەچوو، پرۆسەی دیموکراتی و دەنگی ئەندامان بە فەرمانی حزبی پێشێل کرا؛ لە کاتێکدا کاندیدێک زۆرترین دەنگی هێنابوو لە پۆستەکەی بێبەش کرا، کەسێکیش کە کەمترین دەنگی هێنابوو بە بڕیاری حزب خرایە سەر کورسیی سەرۆکایەتی!
لە پرۆسەی هەڵبژاردنی دەستە و سەرۆکایەتیی لقی هەولێری سەندیکاکەدا، بۆتان تاهیر خۆشناو توانی زۆرترین دەنگی ئەندامان بەدەستبهێنێت، بەڵام لە بری ڕێزگرتن لە ئیرادەی زۆرینە و دەنگی ڕههای ئەندازیاران، ناوبراو پەراوێز خرا و ڕێگری لە سەرۆکایەتیکردنی لقی هەولێر کرا. لە بەرامبەردا، بەیار موحسین کە کەمترین دەنگی لە هەڵبژاردنەکەدا هێنابوو، بە «ئەمری حزب» و بەبێ گوێدانە سندوقەکانی دەنگدان و ئەنجامی ڕاستەقینەی هەڵبژاردنەکە، وەک سەرۆکی لقی هەولێری سەندیکای ئەندازیاران سەپێنرا.
ئەم دەستتێوەردانە حزبییە ئاشکرایە جارێکی تر سەلماندی که لە سایەی دەسەڵاتی حزبیی هەرێمدا، تەنانەت لە ناوەندە پیشەیی و سەندیکاییەکانیشدا دیموکراتی و دەنگی ئازادی ئەندامان هیچ بەهایەکی نییە و بڕیاری کۆتایی هەمیشە لە ڕێگەی فەرمان و دیکتاتیۆریی حزبییەوە دەدرێت، نەک سندوقی دەنگدان.
No Comment! Be the first one.